سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت ئەو نرخەی بۆ پێوەری ئاوی ماڵان دانراوە زۆرەوە پێویستی بە پێداچونەوە هەیە دەشڵێت جۆری پێوەرەكان كولێتیان خراپەو پێویستە پێداچونەوەیان بۆ بكرێت.
لەمبارەیەوە غازی عەلی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە لێدوانێكی تایبەتدا بە كوردیوی راگەیاند: دوای ئەوەی بەدواداچونمان كرد و سەردانی مەیدانی هەردوو بەرێوەبەرایەتی ئاوی دەورو بەرو ناو هەولێرمان كرد و رای هاوڵاتیانمان وەرگرت زۆر لە خەلكان سكاڵایان كرد دوو كۆبونەوەمان كرد كۆبونەوەیەكیان لەگەل بەرێوەبەری ئاوی هەولێر و دوو ئەندازیاری تایبەتمەندی سەرپەرشتیار هاتن، دوای ئەوە رێككەوتین لەسەر ئەوەی كە ئەوان یاداشتێك پێشكەش بە ئەنجومەنی پارێزگاو وەزارەتی شارەوانی و هەروەها بەرێوەبەرایەتی ئاو بكەن بۆ ئەوەی چەند شتێك بكرێت یەك لەوانە ئەو نرخەی دانراوە زۆرە ،ئەوانیش هاورابوون لەگەڵ ئێمە كە ئەو نرخە زۆرە و پێویستی بە دابەزاندنە .
ناوبراو بۆ كوردیو دەڵێت :ئەوانیش لەگەڵ ئێمە هاورابوون كە ئەو پێوەرانە زۆر جار هەواش دەخوێنێتەوە و كوالێتیان خراپەو پێویستە پێداچونەوەی پێبكرێت لەبەر ئەوەی ئەو پێوەرانە لە 2015ەوە دروستكراون ئێستا كە 2021 ئێستا ماوەی كارپێكردنیان بەرەو بەسەر چوون دەچێت یان بەسەر چوونە بەشێوەیەك لە شێوەكان هەموو ئەوانە باسی لێوەكرا و ئاراستەی لێژنەی شارەوانی و پەرلەمانیش كرا ، وەئاراستەی وەزارەتی شارەوانیی و بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاوی هەرێم كرا بۆ ئەوەی كە پێداچوونەوە بەنرخەكەی بكرێت.
دیارە ئەنجومەنی پارێزگا تایبەتمەندە بەحكومەت خۆجێی سنوری پارێزگا بەڵام وەزارەت و بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاوی هەرێم لەسەر ئاستی هەرێمەو پێویستە لیژنەی شارەوانی و پەرلەمانی چاودێری بكات و زیاتر بەدواداچوونی بۆ بكات سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بۆ كوردیو وای وت.
غازی عەلی بۆ كوردیو وتیشی :ئەوەی لەسەر ئێمە بوو بەنوسراو لەگەل بەرێوەبەرایەتی ئاو رێككەوتین كە ئەوان وەكو خۆیان لایەنی جێبەجێكارن ئەو كەم و كوریانەی هەیە ئاراستەیان بكەن ئەوانیش ئەوانیش نوسراوەكەیان ئاراستەكرد وە هێشتا بەدواداچونیش ماوە بەتایبەت لەگەل لیژنەی شارەوانی و پەرلەمان بكەوینە سەرخەتی جدیتر وە لەگەل وەزیری شارەوانی سەردانێكی مەیدانی بكرێت بە ئامادەبوونی لیژنەی شارەوانی و پەرلەمان.