سه‌گێك له كاتی په‌خشی راسته‌وخۆدا، مایكی په‌یامنێرێك ده‌ڕفێنێت، كچه په‌یامنێره‌كه به دوای سه‌گه‌كه ده‌كه‌وێت تاوه‌كو مایكه‌كه‌ی لێده‌سێنێته‌وه.
نادیجدا سیریزكینا، په‌یامنێری كه‌ناڵی "MIR 24"ی ڕوسی سەرقاڵی ڕووماڵکردنی هه‌واڵه‌كانی كه‌شوهه‌وا بوو بۆ کەناڵەکەی، لە ناکاودا سه‌گێك مایكرۆفۆنەکی ده‌ستی ده‌ڕفێنێت.
لەكۆتایی په‌خشه‌كه‌دا په‌یامنێره‌كه، دوای ئەوەی مایکەکەی لە سەگەکە وەرده‌گرێته‌وه دەڵێت: پێدەچێت ڕه‌نگاوڕه‌نگی مایكه‌كه سه‌رنجی سه‌گه‌كه‌ی ڕ‌اكێشا بێت، سەگەکە ناوی "مارتن"ە، سه‌گێكی باش و جوانە، بۆیە بڕیارمداوە چەند ڕۆژێکی تر سه‌ردانی بکەمەوە.
شایه‌نی باسه، له‌و كاته‌ی په‌یامنێره‌كه به‌دوای سه‌گه‌كه‌دا ڕایده‌كردووه بۆئه‌وه‌ی مایكه‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه، کەناڵەکە پەخشی خۆی ڕانەگرتووەو به‌رده‌وام بووه.