كوردیو
نرخی نەوتی خاو دادەبەزێت و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 64 دۆلار و 26 سەنتە.
ئەمڕۆ دووشەممە 5-4-2021 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 64 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، ئەوەش بەراورد بە كاتی داخستنی بازاڕ لە رۆژی هەینی رابردوو دابەزینی تۆماركردووە.
هاوكات نرخی بەرملێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 61 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
جێگەی باسە،لەگەڵ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا، نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و بە ناجێگری ماوەتەوە و هێشتا بە تەواوی سەقامگیر نەبووە.