میدیاکانی جیهان بڵاویانکردەوە، لافاوێکی بەهێز لە ناوچەکانی باشوری رۆژهەڵاتی ئیندۆنیزیا روویداوە و تاوەکو ئێستا ٧٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکەش بێ ماڵ و حاڵ بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، جگە لە خاکی ئیندۆنیزیا، لافاوەکە رۆژهەڵاتی وڵاتی تایمۆری گرتووەتەوە کە سنورەکەی لەگەڵ ئیندۆنیزیا تەنیا ئاوییە و بە چەند دوورگەیەکی بچوک بەیەک دەگەنەوە.
باس لەوەشکراوە، لە ئێستادا تیمە فریاگوزراییەکان سەرقاڵی رزگارکردنی دانیشتووانی ئەو ناوچانە و گەڕان بە شوێن بێ سەروشوێناندان.
شارەزایەکی کەش و هەوا قسەی بۆ ئەسیۆشەیتد پرێس کردووە و دەڵێت، ئەو جۆرە لافاوە بە یەکێک لە مەترسیدارترین جۆرەکان دادەنرێت، چونکە دوای لولپێچییە و دوورگە و کەناراوەکان رێگەی نادەن بە راستەوخۆیی دەربچێت.