بەكارهێنەرێكی ماددەی هۆشبەر هەشت كەس دەكوژێت و پاشان خۆشی دەكوژێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەكارهێنەرێكی ماددەی هۆشبەر هەشت كەس دەكوژێت و پاشان خۆشی دەكوژێت

بەكارهێنەرێكی ماددەی هۆشبەر  لە پارێزگای ئەهوازی كۆماری ئیسلامی ئێران  هەشت كەس لە خزمەكانی دەكوژێت و پاشان خۆشی دەكوژێت.
 
لەمبارەیەوە میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، پیاوێک لە پارێزگای ئەهوازی ئەو وڵاتە، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە، چوار ئەندامی بنەماڵەی ژنی یەکەم و چوار ئەندامی بنەماڵەی ژنی دووەمی بە چەک کوشتووە، دواتریش خۆی کوشتووە.

لای خۆیەوە جەمال عالەمی نیسی قائیمقامی ئەهواز بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە: دوای کوشتنی چوار ئەندامی بنەماڵەی ژنی یەکەمی، پیاوەکە چووە بۆ شارۆچکەی کارون و لەوێش باوک و دایک و منداڵ و برازایەکی ژنی دووەمی کوشتووە، پاش کوشتنی ئەو هەشت کەسە، پیاوەکە خۆیشی کوشتووە و لە ئێستادا لیکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

ئاماژەی بەوەش كردووە: كە ئەو کەسە پێشینەی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکانی هەبووە و دانیشتووی ناوچەی زەرگانی ئەهواز بووە.

 

هه‌واڵی گرنگ