لە راگەیەندراوێک بانکی رافیدەین ڕایگەیاند: بڕی ٢٥ ملیۆن دینار بەقەرز دەدات بە ھەموو ھاوڵاتیان.
بانکی رافیدەین لە راگەیەندراوێکی تایبەتدا ڕایگەیاندوە: بانکەکەیان قەرزی مام ناوەند بۆ نیشتەجێکردنی پیشەسازی و پرۆژەی بچوک و بە سەرجەم هاوڵاتیانی عێراق دەدات.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا بانکی رافیدەین ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: بڕی ٢٥ ملیۆن دینار وەک قەرز دەدات بەھەموو ئەو کەسانەی لە بەرنامەیاندایە پرۆژەی بچوک و پیشەی نوێ دابمەزرێن.
ھەروەھا بانکی رافیدەین ئەوەشی خستوەتەڕوو گێڕانەوەی قەرزەکە لە ماوەی ٦٠ مانگدا دەبێت.