شوێنەواری یەكەم مزگەوت كە لەشاری موسڵ لەسەردەمی خەلیفە (عومەری كوڕی خەتاب) دروستكراوە لە ساڵی (637) ی میلادی، ماوە.
(ئیبراهیم عەلاف) مێژوونووسی عێراقی و هاوڵاتی شاری موسڵ لە پەڕەی خۆی لە فەیس بووك بڵاویكردۆتەوە، لەگەڕەكی (كوازین) كە یەكێكە لە كۆنترین گەڕەكەكانی شارەكە وێنەی منارەی مزگەوتێكی بڵاوكردۆتەوەو نووسیویەتی، ئەو مزگەوتە كۆنترین مزگەوتە لەشاری موسڵ و كاتێك موسڵمانەكان بەسەركردایەتی خەلیفە (عومەری كوڕی خەتاب) هاتنە شارەكە دروستیان كرد.
مزگەوتەكە ناوی (بیدائیە) یەو ئێستا تەمەنی (1384) ساڵە، واتە موسڵمانەكان لەساڵی (16) ی كۆچی هاتوونەتە موسڵ و دروستیان كردووە.
ئەو مێژوونووسە داوا لە دەسەڵاتداران دەكات پارێزگاری لە مێژووی شوێنەواری ئەو مزگەوتە بكەن، چونكە بۆتە مێژووی شارەكە لەگەڵ هاتنی ئایینی ئیسلام.