ئاو خواردنەوە لەناو ژەمەكان سوودو زیانی چییە ؟؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاو خواردنەوە لەناو ژەمەكان سوودو زیانی چییە ؟؟

 

 

زۆرن ئەو كەسانە لەكاتی خواردنی ژەمەكانیاندا ئاوو خواردنەوەكانی دیكە لەگەڵ نانەكەدا دەخۆنەوە، ئەوەش بۆتە پرسیار لای زۆرینەی خەڵك ئایا ئەو كردارە زیان یاخود سودی هەیە.

(نۆریا دینۆڤا) پسپۆڕی خۆراكی و نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس ئاشكرای دەكات، ئاو و خواردنەوەكانی دیكە ئەگەر بەبڕێكی دیاریكراو بخورێنەوە زیانیان نابێت و كاریگەرییان لەسەر كرداری هەرس نابێت، بەمەرجێك لەگەڵ نانخواردندا خواردنەوەی ناتەندروست نەخورێتەوە.

ئەو پسپۆڕە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی زە فیزدای ڕوسی دەڵێت : خواردنەوەی (200) میلیلیتر ئاو و یان خواردنەوەكانی دیكە زیانی نییەو كێشەو گرفت بۆ كرداری هەرس دروست ناكات، بەڵام ئەگەر لەو بڕە زیاتر بخورێتەوە باش نییەو كۆئەندامی هەرس ناتوانێت بە باشی ئەركەكانی خۆی ئەنجام بدات.

سەبارەت بەو كەسانەی حەز بە خواردنەوە گەرمەكانی وەك چایی و قاوە دەكەن، ئەو پسپۆڕە باس لەوە دەكات باشترە لەگەڵ ژەمەكەدا بخورێنەوە، چونكە خواردنەوەیان دوای نانخواردن زیانی بۆ كرداری هەرس دەبێت و كەسەكە سوود لەو خۆراكە وەرناگرێت كە خواردویەتی.

هه‌واڵی گرنگ