چۆن لە مانگی ڕەمەزان سوودی تەندروستی وەربگرین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆن لە مانگی ڕەمەزان سوودی تەندروستی وەربگرین

 

 

1. زۆر باشە ئەگەر وابكەین سودی تەندروستی لێ ببینین، تەنیا تۆزێ لەشیرینیە دەستكردەكان دەستمان بكێشینەوە، لە زێدە خۆری ئاگاداری خۆمان بین، بتوانین جەستەمان ژێردەستی خۆمان بێت نەك بە پێچەوانەوە.

2. لە وەرزش كردن و جوڵە نەوەستین ئەگەر بەشەویش بێت، بیكەینە مانگی تەندروستی گیانی و جەستەیی.

3. لە ڕاستیدا هەركەسێك نەخۆشی درێژخایەنی كاریگەری هەبێت دەتوانێت بەڕۆژو نەبێت، بەڵام ئەگەر ڕۆژانە دەرزی هەبوو ئەوە هەر نابێت بەڕۆژو بێت.

4. ئەوانەی تایان لێیە، سكچوون یان ڕشانەوەیان هەیە، حەبیان هەیە كە دەبێت ڕۆژێ سێ جار بیخۆن، ئەوانە هیچیان نابێت بەڕۆژو ببن.

5. ئەوانەی بە هەر هۆكارێك ئۆكسجینیان كەمتر بێت لە نەوەت نابێت بەڕۆژو ببن.

6. بەڕۆژووبوون كاتێك سوودی تەندروستی هەیە ئەگەر خواردن بە تەندروستی بمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر خواردن زۆر پڕ كالۆری بوو، یان شیرینی و چەوری زۆر بوو ئەوا مانگی ڕەمەزان بە زیانی تەندروستی تەواو دەبێت.

7. لایەنی دەروونی یەكجار گرنگە، ئەو مانگە پیرۆزە بۆ پێداچوونەوەی گیانییەو دەرون ئاسودەیی باڵ بەسەر مرۆڤ دا دێنێت.

(د. یوسف خەتێ‌ – پسپۆری نەخۆشییەكانی هۆڕمۆنی)

هه‌واڵی گرنگ