وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایدەگەیەنێت مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ لەكاتی بە جێگەیاندنی سوننەتی عومرە و نوێژكردن لە مزگەوتی گەورە تەنها ڕێگە بەو كەسانە دەدرێت كە ڤاكسینی كۆرۆنایان بەكارهێناوە
لەمبارەیەوە وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه رایگه‌یاندووه: ئه‌مساڵ به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومره بڕیاردراوه ژماره‌یه‌كی زۆر عومره‌كار وه‌ربگرن، به‌ڵام ده‌بێت رێكاره ته‌ندروستیه‌كان به‌ته‌واوی جێبه‌جێبكرێت، ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ش رێگه‌پێدراو ده‌بن كه دووجار ڤاكسینیان وه‌رگرتوه و ماوه‌ی 14 رۆژیش به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیوه، یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندوه و چاكبونه‌ته‌وه.
ئاماژە بەوەشكراوە: سه‌ردانیكردنی مه‌ككه له رۆژی یه‌كی مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام ده‌بێت سه‌رجه‌م عومره‌كاران پابه‌ندیه‌كی ته‌واویان هه‌بێت به رێنماییه‌كانی خۆپارێزیه‌وه.
جه‌ختیشكردۆته‌وه كەتۆماركردنی ناو بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومره و سه‌ردانیكردنی مه‌ككه و مه‌دینه و شوێنه پیرۆزه‌كان له‌ڕێگه‌ی هه‌ردو ئه‌پلیكه‌یشنی "اعتمرنا، توكلنا"ه‌وه ده‌بێت و له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت كاته‌كان دیاری بكرێن.
ئه‌مەش لەكاتێكدایە، هێشتا سعودیە بڕیاری نەداوە، كە ئەمساڵ بەهۆی ڕێكارەكانی خۆپارێزیەوە فەریزەی حەج ئەنجام دەدرێت یان هاوشێوەی ساڵی پار ده‌رگاكان به داخراوی بمێنه‌وه