بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کەم ئاوی، حكومه‌تى عێراق بڕیارێك ده‌دات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کەم ئاوی، حكومه‌تى عێراق بڕیارێك ده‌دات

حکوومەتی عێراق بە ئامانجی چارەسەرکردنی قەیرانی کەم ئاوی، بڕیاردا بە بنیاتنانی بەنداوێکی نوێ لە سنووری خۆی لەگەڵ تورکیا و سووریا.

لەمبارەیەوە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بڕیاردراوە بە بنیاتنانی بەنداوێکی نوێ لەسەر رووباری دیجلە باکووری بەنداوی مووسڵ لە ناوچەیەکی نزیک لە سنووری لەگەڵ تورکیا و سووریا و ھاتووە:"بنیاتنانی بەنداوە نوێیەکە، ھاوکاتە لەگەڵ ئەو پلانەی کە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو بە ئامانجی چارەسەرکردنی قەیرانی کەم ئاوی دایناوە".

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەكراوە كە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو ھەوڵەکانی بەچڕی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی بنیاتنانی بەنداوە نوێیەکە خستووەتەگەڕ بۆ ئەو مەبەستەیش گفتوگۆکانی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیانی جیھانیی دەستپێکردووە و ئاماژە بەوەیشدراوە کە وادەیەکی دیاریکراوی بۆ کۆتایھێنان بە ھەنگاوەکانی ھونەری بەرلە دەستکردن بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دانراوە بۆ ئەوەی بەخێرایی دەست بەجێبەجێکردنی بنیاتنانی بەنداوەکە بکرێت.

شایەنی باسە لە عێراق، ١٩ بەنداو ھەن کە زۆربەیان لەسەر رووبارەکانی دیجلە و فورات بنیاتنراون.

 

هه‌واڵی گرنگ