بەشی دووەمی پلانی 'کاخەزی سپی' لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە ئاشکرا دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەشی دووەمی پلانی 'کاخەزی سپی' لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە ئاشکرا دەكرێت

 وەزیری دارایی عێراق بەشی دووەمی پلانی کاخەزی سپی ئاشکرا دەکات و رایدەگەیێنێت، کاخەزی سپی 5 ساڵ بەردەوام دەبێت و زیاتر لە 600 رێکاری پێویست دەگیرێتەبەر.

لەمبارەیەوە د. عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق لە دیمەنێکی کورتی ڤیدیۆییدا کە لە تویتەری حکومەتی عێراقی بڵاوبووەتەوە باس لەوە دەکات، "کاخەزی سپی لە دوو بەش پێکهاتووە، بەشی یەکەم رووپێوێکە بۆ شیکردنەوەی دۆخی مێژوویی ئابووریی عێراق لە 2003وە، کێشە سەرەکییەکان لە کوێن، بۆیە زیاتر لە 600 رێکاری پێویستی دیاریکردووە."

حکومەتیش بە وتەی ئەو وەزیرە، پەیکەری دامەزراوەیی پێشکێشکردووە بۆ ئەو پرۆسە چاکسازییە، لەگەڵ ئەو رێکارانەی پێویستە لە ماوەی دیاریکراودا بکرێن ،وەزیری دارایی عێراق دەشڵێت، پێشبینی دەکەن، کاخەزی سپی سێ بۆ پێنج ساڵ درێژە بکێشێت، تاوەکو تەواوی رێکارەکان تەواوبێت.

ناوبراو ئاماژە بەوەش دەکات، دەستیانکردووە بە جێبەجێکردنی پلانەکە و ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێکهێنانی لیژنەی باڵای چاکسازیی تاوەکو جێبەجێکردنی ئەو پلانە بگرێتەئەستۆ. جێبەجێکردنەکەش "بە هاوکاریی لەگەڵ سەرجەم وەزارەتە پەیوەندارەکان و بەتایبەتیش پەرلەمانی عێراق" دەبێت.

هاوكات لەناوەراستی  مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق، راپۆرتی تایبەت بە پلانی چاکسازی ئابووریی وڵاتی بڵاوکردەوە کە ئامانج لێی تێپەڕاندنی ئەو دۆخە داراییە سەختەی حکومەتی عێراقە.

لای خۆیەوە مستەفا کازمی دوای دەستبەکاربوونی لە چەند دیدار و چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا، باسی لە ئامادەکردنی پرۆژەی 'کاخەزی سپی' کرد کە حکومەتەکەی ئامادەی دەکات ئەوەش لەپێناو چاکسازی دۆخی ئابووریی وڵات و چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان.

کارنامەکە لە 96 لاپەڕە پێکدێت و لەژێر ناوی "کاخەزی سپی.. راپۆرتی کۆتایی شانەی فریاگوزاری چاکسازیی دارایی"بڵاوکرایەوە، کارنامەکە لە پێنج تەوەر پێکهاتووە و لە پێشەکییەکەیدا شانەی فریاگوزاری بۆ چاکسازیی دارایی دەڵێت "تێکەڵەیەک لە ستراتیژییەت و سیاسەتی پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەنگژەی دارایی و ئابووری عێراق داڕێژراوە".

 

هه‌واڵی گرنگ