بەم هۆكارە پۆتین دەتوانێت تاوەكو 15 ساڵیتر وەكو سەرۆكی روسیا بمێنێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەم هۆكارە پۆتین دەتوانێت تاوەكو 15 ساڵیتر وەكو سەرۆكی روسیا بمێنێتەوە

ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی روسیا یاسایه‌كی په‌سه‌ند كرد كه‌ رێگه‌ی پێده‌دات تا ساڵی 2036 له‌ پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌.

پۆتینی ته‌مه‌ن 68 ساڵ به‌پێی یاسای پێشووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی روسیا نه‌یتده‌توانی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2024 دا بكات، به‌ڵام ساڵی رابردوو یاساكه‌ هه‌موار كرایه‌وه‌ و به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌مواره‌ سه‌رۆكی ئێستا ده‌توانێت تا 2036 له‌ پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌.

سه‌رۆك به‌ پێی یاساكه‌ی پێشووی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی روسیا، دوای دوو خولی له‌سه‌ر یه‌ك نه‌یده‌توانی بۆ جاری سێهه‌م خۆی كاندید بكاته‌وه‌، بۆیه‌ش له‌ ساڵی 2008دا پۆتین خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كاندید نه‌كرد و پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی گرته‌ ده‌ست و له‌ بری ئه‌و بۆ ماوه‌ی خولێك كه‌ شه‌ش ساڵه‌ بوو، دیمیتری میدڤیدف سه‌رۆكایه‌تی روسیا كرد.

جێی باسە ره‌خنه‌گرانی پۆتین باس له‌وه‌ده‌كه‌ن له‌ ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش ساڵه‌شدا كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران بوو، پۆتین بڕیارده‌ری سه‌ره‌كی كاروباری حكومه‌ت بووه‌ نه‌ك میدڤیدف.

هه‌واڵی گرنگ