پسپۆڕێكی ددان هاوڵاتیان لەمەترسیەك ئاگاداردەكاتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پسپۆڕێكی ددان هاوڵاتیان لەمەترسیەك ئاگاداردەكاتەوە

پزیشكێكی پسپۆڕی ددان، رێنمایی هاوڵاتیان دەكات بۆ سپیكردنەوەی ددەكانەكانیان نەبەنە بەر بەكارهێنانی ئەو بەرهەمە بازرگانییانەی لە ماركێت و نۆرینگە و دەرمانخانەكان،چونكە بەكارهێنانی هەر دەرمانێك لاوازبونی ددانەكانی لێدەكەوێتەوە.

د. چیا ئەحمەد حەمە پزیشكی پسپۆڕی ددان لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: ئەگەر تەندروستی ددانەكانت بەلاوە گرنگە، ئەوا بەرهەمە سپیكەرەوەكان بەكار مەهێنە، بەهیچ جۆرێك پەنا مەبەنە بەر بەكارهێنانی ئەو بەرهەمە بازرگانییانەی لە ماركێت و نۆرینگە و دەرمانخانەكان هەیە، ئەو بەرهەمانە لەڕێگەی داخوراندنی چینی مینا (روپۆشی دەرەوەی ددان)ەوە رەنگی سەر ددانەكان لێدەكەنەوە .

ئەوەشی خستەڕوو: لێكردنەوەی رەنگی سەر ددانەكان دەبێتە هۆی زبربونی روپۆشی ددانەكان كە لەداهاتودا بە كاتێكی كەمتر، رەنگێكی زیاتریان لەسەر دەنیشێت، هەروەها دەبێتە هۆی دروستبونی هەستیاری ددانەكان و كرداری دروستبونی كلۆریش خێراتر ئەكات، بەجۆرێكی دیكە دەبێتە هۆی لاوازبونی ددانەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد: هێندەی شێوازی شوشتنی ددانەكان و بەردەوامیپێدانی گرنگە، ئەوەندە جۆری هەویری ددان گرنگ نییە، بۆیە بۆ زۆرینەمان بەكارهێنانی هەویری ئاسایی هەمو پێویستیەكان پرەكاتەوە و پێویست بە بەكارهێنانی بەرهەمی گرانبەها و بازرگانی ناكات، جگە لە هەندێك بارودۆخی تایبەت كە پێویستی بەبەكارهێنانی جۆری دیاریكراوی هەویر هەی و ئەوەی زۆر گرنگ بێت، پێویستە هەویرەكە بری پێویست لە ماددەی (فلۆراید) ی تێدابێت بری فلۆرایدی پێویست بۆ منداڵ (1000ppm) و بۆ گەورەكانیش (1450ppm) بێت.

 

هه‌واڵی گرنگ