ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی پەرلەمانی عێراق داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ده‌كات و ئاماژە بەوە دەکات "بەراورد بەو شه‌پۆله‌ی ئێستا وڵاتانی جیهانی گرتووه‌ته‌وه،لە عێراق ڕێژه‌ی توشبون به كۆرۆنا كه‌متره".
لەمبارەیەوە حه‌سه‌ن خه‌ڵاتی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له په‌رله‌مانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردوە: "رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه یان كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوانی کۆرۆنا نیه، به‌ڵكو ئه‌وه شێوازێكی ناڕاسته‌وخۆیه بۆ هاندانی هاوڵاتیان به‌پابه‌ندبون به‌رێكاره‌كانی خۆپارێزی، هانیشیان ده‌دات دوربكه‌ونه‌وه له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان".
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكردووە: بەراورد بەو شەپۆلەى ئێستا وڵاتانى جیهانى گرتۆتەوە لەعێراق ڕێژه‌ی توشبون به كۆرۆنا كه‌متره.
ئەوەشی خستۆتەروو: "به‌رده‌وامی تۆماركردنی ژماره‌ی توشبوان به‌شێوه‌ی ئێستا واده‌كات كه داوا بكه‌ین بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی هه‌ڵبوه‌شێته‌وە و ته‌نها له‌شه‌واندا كار به‌و بڕیاره بكرێت".