بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەی وانەبێژان دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەی وانەبێژان دەدرێت

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر پرسی وانەبێژان بەڵێنێك دەدات و ڕایدەگەیەنێت: نابێت هیچ لایەنێكی سیاسیی یان كەسێك لەسەر حسابی ئێوە موزایەدە بكات، كێشەكەتان چارەسەر دەكەین.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەلاپەرەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: رۆڵەكانمان لە وانەبێژان بەجێتان ناهێڵین بەبێ مسۆگەركردنی دادگەریی بۆتان و ڕێگەش نادەین هیچ لایەنێكی سیاسیی یان كەسێك لەسەر حسابی ئێوە موزایەدە بكات.

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: هەوڵمان دا لەڕێگەی بودجەوە كێشەكەتان چارەسەر بكەین و بابەتەكەتان لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیراندا تاوتوێ دەكرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك.

 

هه‌واڵی گرنگ