گومان لە سامانی (625) بەرپرسی عێراقی دەکرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گومان لە سامانی (625) بەرپرسی عێراقی دەکرێت

دەستەی نەزاهەی عێراق ئاماری ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی بەرپرسانی ئاشکراکرد، لەماوەی نێوان سەرەتای ئەمساڵ بۆ 25 ی ئازار.

لەمبارەیەوە دەسته‌ی نه‌زاهەی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوكردۆتەوەو رایگەیاندووە:‌ لەماوەی ئەو سێ مانگەی ئەمساڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کە خۆیان دەبیننەوە لەسەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان سامانی خۆیان ئاشکراکردووە، لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و جێگرەکەی و سەرۆکی دادگای فیدراڵی.

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشکراوە: (239) پەرلەمانتار کە دەکاتە رێژەی (74,2) بەهەمان شێوە سامانی خۆیان ئاشکراکردووە، لەگەڵ 19 وەزیر کە دەکاتە رێژەی (82,6)، هەروەها دادوەران بەڕێژەی (95,5) سامانی خۆیان ئاشکراکردووە.

بەپێی ئاماری دەستەی نەزاهە، (27) سەرۆکی دەستە، حەوت پارێزگار سامانی خۆیان ئاشکراکردووە، 28 دۆسیەش لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت لەبەربوونی بەڵگەی قۆستنەوەی پۆست و زیادبوونی سامان کە ناگونجێت لەگەڵ داهاتی ئەو بەرپرسانە لەنێوان ساڵانی (2018 - 2021).

ئەوەش خراوەتەڕوو، کۆی گشتی ئەو بەرپرسانەی کە گومان لەسامانەکانیان دەکرێت لەنێوان ساڵانی (2017 - 2020) گەیشتووەتە (625) بەرپرس.

هه‌واڵی گرنگ