ئەمریكا: ئامادەین چەند سزایەك لەسەر ئێران سوك بكەین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریكا: ئامادەین چەند سزایەك لەسەر ئێران سوك بكەین

ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئامادەیی خۆی پیشاندا چاو بە سزاكانی سەر ئێران بخشێننەوە، بەڵام بە مەرجی ئەوەی كۆت و بەندی هەمیشەیی بخرێتە سەر بەرنامە ئەتۆمیەكەی.


نید برایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویكردەوە: واشنتۆن ئامادەیە بۆ چاوخشانەوە بە هەندێك لە سزاكانی سەر كۆماری ئیسلامی ئێراندا.

رونیشیكردوەتەوە: بەڵام تەنها ئەو سزایانەی تایبەتن بە مەلەفی ئەتۆمی، بە دڵنیاییشەوە دەستپێشخەری تاك لایەنە و تەنازول ناكەین بۆ ئەوەی ئێران رازی بكەین.


وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وتوشیەتی: بڕیارەكان ئەمڕۆ وەك پێشوە، ئەویش هەڵگرتنی سنورداری سزاكانە بەرامبەر پابەندبونی ئێران بە سەپاندنی كۆت و بەندی هەمیشەیی بەسەر بەرنامە ئەتۆمیەكەیدا.

هه‌واڵی گرنگ