به‌رپرسی یه‌كه‌می شانه نووستووه‌كانی داعش له كه‌مپی هۆلی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستگیركرا كه به‌ڕه‌گه‌ز عێراقییه.
لەمبارەیەوە میدیاكانی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بڵاویانكرده‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان له ئۆپه‌راسیۆنێكدا یه‌كێك له دیارترین و مه‌ترسیدارترین به‌رپرسی شانه نووستووه‌كانی داعش له كه‌مپی هۆلی رۆژئاوای كوردستان به‌ناوی ئه‌حمه‌د خاشع ده‌ستگیركراوه.
ئاماژە بەوەشكراوە كە ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه به‌رپرسی یه‌كه‌می شانه نووستووه‌كانی داعشه له كه‌مپی هۆل و به‌ڕه‌گه‌ز عێراقییه و خه‌ڵكی ئه‌نباره و ته‌مه‌نی 31 ساڵه و نازناوی خالید بووه.
ماوەی چەند رۆژێكە ھەسەدە ئۆپەراسیۆنێكیان لە كەمپی ھۆل-ی سنووری پارێزگای حەسەكە دەستپێكردووە، بۆ ئەوەی ئەندامانی شانە نووستووەكانی داعش دەستگیر بكەن.
بەرپرسانی ئەمنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر رایانگەیاندووە 62 ھەزار كەس لە كەمپی ھۆل ھەن، كە زۆربەیان خێزان و كەسوكاری داعشن، ژمارەیەكیان چەندین جار ھەوڵی پێشێوی و راكردنیان داوە لە كەمپەكە.