ئه‌مریكا: سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، دانوستانەكانی ڤییەنا ئه‌رێنین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئه‌مریكا: سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، دانوستانەكانی ڤییەنا ئه‌رێنین

بڕیارە ئەمڕۆ دووەم كۆبوونەوەی وڵاتانی بەشدار لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەنا بەڕێوەبچێت، له‌مباره‌یه‌وه‌ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند: دانوستانەكانی ڤییەنا ئەرێنیە و، دۆسیەكە بەرەو پێش دەبات.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا، نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند: سەبارەت بە ڕێكکەوتنە ئەتۆمیەكەی ئێران، دەستپێكردنی دانوستانەكانی ڤییەنا خاڵێكی ئەرێنیە و، دۆسیەكە بەرەو پێش دەبات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وتیشی: سەرەڕای ئەو دانوستانانە، بەڵام واشنتۆن پێی وایە گەیشتن بە ڕێكکەوتنێكی نوێ ئەوەندە ئاسان نابێت و، پێویستی بە كاتی زۆر دەبێت.
شایه‌نی باسه‌، بڕیارە ئەمڕۆ دووەم كۆبوونەوەی وڵاتانی بەشدار لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەنا بەڕێوەبچێت و نوێنەری ئەمریكاش بەشدار بێت.

هه‌واڵی گرنگ