ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا لەسەر بەگرێبەستکردنى وانەبێژانى پەروەردە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا لەسەر بەگرێبەستکردنى وانەبێژانى پەروەردە

لە كۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق چەند بریارێک درا، لە گرنگترینیان رەزامەندى ئەنجومەنەکە بوو لەسەر بەگرێبەستکردنى وانەبێژانى پەروەردە.  

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق ئەمڕۆ 6ى نیسانى 2021 بەسەرۆکایەتى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆبوونەوەى ئاسایى خۆى ئەنجامدا گرنگترین ئەو بڕیارانە بوو کە لە کۆبوونەوەکەدا دران بریتیبوون لە: دەنگدان لەسەر پێشنیاری سەرۆك وەزیران بۆ بەگرێبەستكردنی وانەبێژانی پەروەردە لە چوارچێوەی ئەو گوژمە پارانەی لە بودجەی 2021 بۆیان تەرخان كراوە، هاوكات بڕیاردرا بە گەیاندنى بەشە خۆراکى زیادە لە ڕۆژانى داهاتوو لەگەڵ زیادکردنى بەشە خۆراک بۆ ئەم مانگە.  

هەر لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران: بڕیاردرا کارى بەپەلە بکرێت بۆ جێبەجێکردنى بڕگەکانى بودجە سەربارى ئەو تێبینییانەى لەبارەیەوە هەیە، هاوکات سبەینێ دیارى کرا بۆ راگەیاندنى ئەنجامى لێکۆڵینەوەکان لەبارەى کەوتنەوەى قوربانى لە خۆپیشاندانەکانى زیقار.

هه‌واڵی گرنگ