وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق رایگەیاند: لە 24 کاتژمێری رابردودا حەفت هەزارو 300 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراوه، هاوكات 33 كهسیش بههۆی كۆڕۆناوه گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق دواین ئامارهكانی تایبهت به كۆڕۆنای ڕاگهیاند كه تیایدا هاتووه: له 24 کاتژمێری رابردودا حەفت هەزارو 300 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون، له بهرامبهردا ڕێژهی چاكبونهوه پێنج هەزارو 225 كهس بووه، بههۆی كۆڕۆناوه له ماوهی 24 كاتژمێری ڕابردو 33 كهس گیانیان لەدەستداوە.
ڕێژهی زۆری توشبوان له بەشی كەرخی پارێزگای بەغدا بووه كه ژمارهیان دوو هەزارو 634 توشبوه، هاوكات كهمترین ڕێژهی توشبونیش له پارێزگای موسڵ بووە كه 23 كهسه، زۆرترین رێژەی گیان لەدەستدانیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە 7 كەس لەم پارێزگایە بەهۆی كۆڕۆناوە گیانیان لەدەستداوە.