كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند: تا ئێستا ٢٥٠ حزب مۆڵەتیان وەرگرتووە، كە ١١٠ حزبیان داواكارییان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەخت پێشكەشكردووە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماری نوێی سەبارەت بە تۆماری حزب و هاوپەیمانیەتیەكانی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بڵاوكردەوە و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، تا ئێستا ٢٥٠ حزب مۆڵەتیان وەرگرتووە، كە ١١٠ حزبیان داواكارییان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەخت پێشكەشكردووە.
هەروەهائاماژە بۆ ئەوەشكراوە: ٣٠ هاوپەیمانیەتی سیاسی پەسەندكراون، كە ٨ هاوپەیمانیەتیان داوای بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردن پێشكەش كردووە.