میدیاكانی عێراق بڵاویانكردۆتەوە، شەوی رابردوو فەرماندەی سوپای قودسی ئێران گەیشتۆتە شاری بەغدا.
(ئیسماعیل قائانی) فەرماندەی سوپای قودسی ئێران بەسەردانێكی لەناكاوو پێشتر ئاگادار نەكردنەوە گەیشتۆتە شاری بەغداو بڕیارە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێك بكەن، بەبێ ئەوەی زانیاری لەو بارەیەوە بخرێتەڕوو.
سەردانەكەی فەرماندەی سوپای قودس لەكاتێكدایە كە بڕیارە ئەمڕۆ دانووستانی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریكا دەست پێبكات لەبارەی پرسی دەرچوونی سوپای ئەمریكا لە عێراق.