بڕیارە ئەمڕۆ دانووستانی ستراتیژی لەنێوان عێراق و ئەمریكا بەڕێوەبچێت، تەوەری سەرەكی دانووستانەكە لەبارەی دانانی خشتەیەكە بۆ دەرچوونی سوپای ئەمریكا لە عێراق.
كۆبوونەوەی دانووستانەكە بەشێوەی ئۆن ڵاین بەڕێوەدەچێت، (ئەنتۆنی بلینكن) ی وەزیری دەرەوەی ئەمریكاو (فوئاد حوسێن) ی وەزیری دەرەوەی عێراق سەرۆكایەتی شاندەكان دەكەن.
لەلایەن خۆیەوە (كاتیع روكابی) سەرۆكی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، ئەو دانووستانە لەنێوان هەردوو حكومەتی عێراق و ئەمریكا جاری سێیەمە لەوەتەی كەمتر لە ساڵێك و زۆر بابەتی نوێ باسی لێوەدەكرێت، بەڵام سەرەكی ترینیان راسپاردەی بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەرانە لە بەرواری (5/1/2020) كە داوای دیاریكردنی وادەیەك دەكات بۆ پاشەكشەی سوپای ئەمریكا لە عێراق.