لەسەر میرات موختارێک سێ کەس ده‌كوژێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر میرات موختارێک سێ کەس ده‌كوژێت

دەمەقاڵێی چەند خزمێک لەسەر دابەشکردنی میرات لە نووسینگەیەکی پارێزەرانی ئیستەنبووڵ شەڕی لێده‌کەوێتەوە و لە ئاکامدا سێ کەس کوژران و دووی دیکەش برینداربوون.

میدیاكانی توركیا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ رووداوەکە لە نووسینگەیەکی پارێزەریی ناوچەی کارتاڵی ئیستەنبووڵ روویداو بەپێی وتەی شایەتحاڵان ئەو خزمانە نەگەیشتوونەتە رێككه‌وتن لەسەر دابەشکردنی ئەو میراتەی بۆیان ماوەتەوە و دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا دروستبووە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی ده‌مه‌قالێكه‌ ئەحمەد ساڵح کە لە پارێزگای یاڵۆڤا موختارە، دەمانچەی دەرهێناوە و تەقەی لە 5 خزمی خۆی کردووە.

ئهاشكراكراوه‌ كه‌ لە ئاکامدا سێ كه‌س لەو خزمانە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە کە دووانیان ژنن و دووانەکەی دیکەش گەیێنراونەتە نەخۆشخانە.

باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ ئەحمەد ساڵحی تەقەکەر کە تەمەنی 61 ساڵە، رایکردووە و خۆی گەیاندووەتە یاڵۆڤا، بەڵام بەر لەوەی بگاتەوە ماڵەکەی لەلایەن پۆلیسەوە قۆڵبەستکرا و ئەو دەمانچەیەش کە تەقەی پێکردووە لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەرداگیرا.

 

هه‌واڵی گرنگ