شەڕی ئەخلاقی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شەڕی ئەخلاقی

ئەوەی كوردی هێشتووەتەوە وەكو نەتەوە و گەلێكی خاوەن زمان و تایبەتمەندی و نەتواوەتەوە لەناو ئەوانیتردا، بەدرێژایی مێژوو، سەرەڕای هەوڵەكانی لەناوبردن و پاكتاوكردن و داگیركاریی، بەپلەی یەكەم پێكهاتە كۆمەڵایەتی و بنەما ئەخلاقی و كلتوورییەكانی بووە، نەك بەهێزیی سیاسی و حكومەت و دەوڵەتداریی، گەرچی بەڕێژەییش هەندێ كیانی سیاسی ناوچەیی ڕۆڵی ئیجابییان گێڕابێت...لەم نێوەندەدا خێزان و یەكە كۆمەڵایەتییەكانی تری وەكو هۆز و تیرە، ڕۆڵی گەرەو بەرچاویان هەبووە لەم ڕووەوە، بەدەر لەهەندێ كەلێنی بونیادی كە دەكرێت لەم پێكهاتانەشدا هەبێت...
لەم ڕوانگەیەوە پارێزگاریی كردن لە هێڵەسەرەكییەكانی كلتوور و خاڵەجوانەكانی داب و نەریتی كوردەواریی كەخێزان و بەهاجوانەكان بەشێكن لێی، ئەركێكە ئایینی و نیشتیمانییە و هۆكاری مانەوە و تۆكمەیی كۆمەڵگەی كوردییە... لەبەرامبەردا هەر هەوڵێك بۆ تێكدانی خێزان لە نۆرمە سروشتی و باوەكەیدا و جێكردنەوەی ئەو شێوە و شێوازەی نامۆ و شازانەی هاوردەكراوە و دەویسترێت ئاسایی بكرێتەوە، زیانێكی گەورە لەكورد وەكو نەتەوە و كلتوور و رەوشت و بەهاكان دەدات و دواجار هەموومان وەكو كۆمەڵگە زیان دەكەین بەجیاوازیی دیدی سیاسی و جۆراوجۆریی تێگەیشتنمان...
لێرەوە دەستخۆشی لەهەر سیاسی و پەڕلەمانتار و وەزیر و خاوەن پێگە و پلەو پۆستێك دەكەم لەهەر جوڵانەوە و حیزبێكدا بێت ، كە دەبێتە داكۆكیكار لە ئەخلاقی گشتی و كلتووری جوانی كوردەواریی و پارێزگاریی لە خێزان...

هه‌واڵی گرنگ