هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر كه‌شتیه‌كی ئێرانی و زیرانی زۆری پێده‌گات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر كه‌شتیه‌كی ئێرانی و زیرانی زۆری پێده‌گات

شەوی رابردوو كەشتییەكی ئێرانی لە دەریای سوور هێرشیكرایەسەرو زیانی زۆری پێگەیشتووە.

ئاژانسەكانی دەنگوباسی ئێران بڵاویانكردەوە شەوی رابردوو كەشتییەكی ئێرانی لە دەریای سوور لە نزیك سنووری ئەرێتریا هێرشیكراوەتەسەر و زیانی زۆری پێگەیشتووە، بەڵام ژێر ئاو نەكەوتووە.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ئەو كەشتییە پارێزگاری كردووە لە كەشتییە بازرگانییەكان لە هێرشی چەتەكانی دەریا لە ناوچەكەدا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش رایگەیاندوه‌ كه‌ ئەوان هیچ پەیوەندییەكیان بە هێرشی سەر كەشتییە ئێرانییەكەوە نییە لە دەریای سووریا و هیچ هێزێكی ئەمریكاییش بەشداری ئەو هێرشەی نەكردووە.

ئەم هێرشە هاوكات بوو لەكۆبوونەوەی نوێنەرانی زلهێزەكان و ئێران لە ڤیەننا بۆ تاووتوێكردنی دۆسێی رێككەوتنی ناوەكی.

 

هه‌واڵی گرنگ