له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانی خۆراك له‌بازاره‌كاندا كازمی ده‌ڵێت خۆم به‌دواداچوون ده‌كه‌م
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانی خۆراك له‌بازاره‌كاندا كازمی ده‌ڵێت خۆم به‌دواداچوون ده‌كه‌م

سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەو سەردانانەی کە بۆ سعوودیە و ئیمارات ئەنجامم داوە، سەرکەوتووبووە و له‌باره‌ی بەرزکردنەوەی نرخەکانی خۆراک لە بازاڕەکاندایشدا ده‌ڵێت خۆم بەدواداچوون بۆ رەوشی بازار دەکەم.

له‌مباره‌یه‌وه‌ لە راگەیەنراوێکدا نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی كردۆته‌وه‌ کە مستەفا کازمی لە میانی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیراندا سەبارەت بە سەردانەکانی بۆ سعوودیە و ئیمارات گرنگی بە ژماره‌یه‌ك پرس دواوه‌.

کازمی ڕایگەیاندووە: سەردانەکانمان بۆ سعوودیە و ئیمارات زۆر گرنگ بوون و لە میانیدا، ئەو دوو وڵاته‌ خواستی خۆیان بۆ پاڵپشتیکردن لە عێراق نیشاندا”.

له‌باره‌ی کێشەی وانەبێژانی خۆبەخش، کازمی وتویه‌تی: “لەم رۆژانەی دواییدا لە راگەیاندنەکانەوە، گوێم لە موزایه‌دەکردن لەبارەی پرسی وانەبێژانەوە بوو، بەڵام میکانیزێکمان بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسەیە دۆزیوەتەوە”.

سەبارەت بە به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا، کازمی رایگه‌یاندووه‌: “لەم رۆژانەی دواییدا، گلەیی زۆر لە بەرزکردنەوەی نرخەکانی خۆراک لە بازاڕەکاندا، کراوە و خۆم بەدواداچوون بۆ رەوشی بازار دەکەم، چونکە پێویستە ھاووڵاتییان لە بازرگانانی چاوبرسی بپارێزین.

باس لەوەشکراوە کە لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا کازمی رایگه‌یاندووه‌: “دوای ئەوەی یاسای بوودجەی گشتیی لە ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەندکرا، پێویستە ھەمووان بەشێوەیەکی خێرا، بەندەکانی نێو یاساکە جێبەجێ بکەین تا لە رێگه‌یەوە بتوانین خزمەتی گەلەکەمان بکەین”.

 

هه‌واڵی گرنگ