سكاڵایەكی هەشتا لاپەڕەیی دژی عادل عەبدولمەهدی لەفەرەنسا تۆمار دەكرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سكاڵایەكی هەشتا لاپەڕەیی دژی عادل عەبدولمەهدی لەفەرەنسا تۆمار دەكرێت

پێنج خێزانی عێراقی لەدادگایەكی فەرەنسا سكاڵا دژی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق لەسەر كوژرانی كوڕەكانیان لە كاتی خۆپیشاندانەكان تۆماردەكەن.


ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، لەسەر كوژرانی كوڕەكانیان لە كاتی خۆپیشاندانەكان، پێنج خێزانی عێراقی، سكاڵایان لەسەر عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق، لە دادگایەكی فەرەنسا تۆماركرد، لیستی تۆمەتەكانیش لە 80 لاپەڕە پێكدێت.


ئەو پێنج خێزانە لەسكاڵاكانیاندا عادل عەبدولمەهدی تۆمەتبار دەكەن بە ئەشكەنجەدان و بێسەروشوێنكردنی كۆڕەكانیان ، لەكاتی سەركوتكردنی خۆپیشاندانەكانی ئۆكتۆبەری 2019.


بەگوێرەی ئامارەكان، نزیكەی 600  كەس لە خۆپیشاندانەكانی ئۆكتۆبەری 2019 كوژران و زیاتر لە 30 هەزار كەسیش برینداربوون.

هه‌واڵی گرنگ