بانكی ڕافیده‌ین رایده‌گه‌یه‌نێت “ده‌ستمان به‌پێدانی قه‌رزی 50 ملیۆن دیناری به فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان كردووه و رێژه‌ی سودی سه‌ر قه‌رزه‌كه‌ش %5 ده‌بێت”.
له‌مباره‌یه‌وه بانكی ڕافیده‌ین له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردووەتەوە: “قه‌رزی 50 ملیۆن دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون دەدەینە فه‌رمانبه‌ران و 30 ملیۆن دیناریش دەدەنە هاووڵاتیان، رێژەی سودی سەر قەرزەکەش %5 ده‌بێت”.
بانكه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: “سه‌رجه‌م لقه‌كانمان له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق راسپاردووه، كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران بكه‌ن، تا بتوانن بڕی قهرزەکە وه‌ربگرن”.
شایه‌نی باسه بانکی ڕافیدەین لە ساڵی 1941 دامەزراوە،لە ساڵی 1960 بووە بە بانکێکی فەرمی، لەناو عێراقدا 165 لقی هەیە لە بەشێک لە وڵاتە عەرەبییەکانیشدا لقی هەیە.