زۆرترین ڕێژەی توشبوون بە كۆڕۆنا لە هەرێم تۆمار كرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زۆرترین ڕێژەی توشبوون بە كۆڕۆنا لە هەرێم تۆمار كرا

به‌پێی دواین ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان هەزارو ٢١٧ تووشبووی نوێ تۆمار كراوه‌، هاوكات ٤٠٨ كه‌س چاکبوونه‌ته‌وه‌و په‌تاكه‌یان تیپه‌ڕاندوه‌.

له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو یازدە هه‌زارو ٥٣٢ پشکنینی نوێ ئه‌نجامدراوه‌ و به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیش هەزارو ٢١٧ تووشبووی نوێ تۆمار كراوون، هاوكات ڕێژه‌ی چاکبوونه‌وه‌ له‌ په‌تاكه ٤٠٨ كه‌س بووه‌، هه‌ر به‌هۆی كۆڕۆناشه‌وه‌ له‌ ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو ١٣ كه‌س بەهۆی كۆڕۆناوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.

ئاماری گشتی:
 
پشکنین ١٤٤٥٩٧٥ (٥١٤٨٨٣ هەولێر، ٣١٧٨٢٣ سلێمانی، ٦٠٥٣٨١ دهۆك، ٧٨٨٨ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٢٨٢٦٤ (٤٤١٥٨ هەولێر، ٣٧٢١٦ سلێمانی، ٤٣٧٣٧ دهۆك، ٣١٥٣ هەڵەبجە)
چاکبوون ١١٢٣٣٤ (٣٨٨٣٥ هەولێر، ٣١٤٩١ سلێمانی، ٣٩٠٣١ دهۆك، ٢٩٧٧ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٢١٧٤ (٤٢٩٣ هەولێر، ٣٩٥٤ سلێمانی، ٣٨٩٤ دهۆك، ٣٣ هەڵەبجە)
مردن ٣٧٥٦ (١٠٣٠ هەولێر، ١٧٧١ سلێمانی، ٨١٢ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)

 

هه‌واڵی گرنگ