ڕائید بەهمەن عەبدوڵا ئەفسەری ڕاگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، ڕاگەیاند: سەر لە بەیانی ئەمرۆ لەسەر ڕێگای نێوان دوكان - سلێمانی لە نزیك بازگەی كەڵەوانان، رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی تیۆتا پیكاب و پاسێكی نەفەرهەڵگر ڕوویدا، بەهۆیەوە ١١ كەس لە سەرنشیانی پاسەكە و سێ كەسیش لە سەرنشیانی تیۆتا پیكابەكە برینداربوون.
ئەفسەرەكەی ڕاگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی گوتیشی: هۆكاری ڕووداوەكە دەگەرێتەوە بۆ پێچكردنەوەی پیكابەكە لە شوێنی نەگونجاو و قەدەغەكراو.