پۆلیسی سلێمانی شەش ئافرەتی بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆلیسی سلێمانی شەش ئافرەتی بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی شەش ئافرەتی بە تۆمەتی دزیكردن ڕاگەیاند، كە بری 10 ملیۆن دیناریان دزیوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوای سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور، لەدوو ڕوداوی جیاوازدا شەش ئافرەتیان بەتۆمەتی ئەنجامدانی دزیکردن دەستگیرکرد.

ئەوەش خراوەتەڕوو: پاش ئەوەی ھاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی ١٠ ملیۆن دیناری لەناحیەی عەربەت لێ دزراوە، دوای لێكۆڵینەوەی پۆلیس توانرا چوار ئافرەت لەناحیەی سەیدسادق و عەربەت بەتۆمەتی دزینی پارەکە دەستگیر بکرێن و دەستیشگیرا بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا کە دزیبویان.

هاوكات هەر ئەمڕۆ مەفرەزەکانی پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دیكەی ئافرەتیان لەماڵێک لەناحیەی وارماوا دەستگیرکرد کە بەنیازبون کەلوپەل و پارە لەو ماڵە بدزن.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: سەرجەم تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٤ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.


 

 

هه‌واڵی گرنگ