ڕەشنوسی یاسایەكی تازە بۆ چاكسازیەكانی هەرێمی كوردستان ئامادە دەكرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕەشنوسی یاسایەكی تازە بۆ چاكسازیەكانی هەرێمی كوردستان ئامادە دەكرێت

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم لە هەوڵی ئامادەكردنی ڕەشنوسی یاسایەكی نوێن بۆ چاكسازیەكانی هەرێمی كوردستان.

ئەحمەد نەجمەدین بەڕێوەبەری گشتی چاكسازیەكانی هەرێم، ڕایگەیاند: ڕەوشی چاكسازیەكانی هەرێم لە دۆخێكی خراپدایە، چونكە كاریگەریە دارایی و تەندروستیەكان لەسەر چاكسازیەكانیش دەركەوتووە، زۆری ڕێژەی سزادراوان و قەرەباڵغی چاكسازیەكان كاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەی چاكسازی سزادراوان كردوە.

بەڕێوەبەری گشتی چاكسازیەكان گوتیشی: دەركردنی یاسایەكی تایبەت بە چاكسازیەكان جارێكی تر ئەبدەیتی كاركردنی ناو چاكسازیەكان دەكاتەوە، بۆیە ئێستا لە هەوڵی ئامادەكردنی ڕەشنوسی یاسایەكی نوێداین بۆ سەرجەم چاكسازیەكانی هەرێم.

هه‌واڵی گرنگ