حکومەت پاداشت و خەرجی هاندان بۆ پزیشكان خەرج دەکات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حکومەت پاداشت و خەرجی هاندان بۆ پزیشكان خەرج دەکات

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: لەسەر راسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا پاداشت و خەرجی هاندان بۆ تیمەکانی پزیشکی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا خەرج بکرێت.

لەراگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند: لەرۆژی جیهانی تەندروستیدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سوپاسی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەکات بۆ بە جێگەیاندنی ئەرک و کاری ڕۆژانه‌یان، هاوكات ئەوەش هاتووە:  پاداشت و خەرجی هاندان بۆ تیمەکانی پزیشکی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا خەرج دەکات.

لەماوەی رابردودا جارێكی تریش پاداشتی هاندان بۆ تیمەکانی پزیشکی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا خەرج كرابوو، بەڵام بەهۆی نادادی لە دابەشكردنی پاداشتەكە، بەشێكی زۆری پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی هەولێر گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.


 

هه‌واڵی گرنگ