جۆبایدن په‌یوه‌ندی به‌ شا عەبدوڵا پادشای ئوردنه‌وه‌ ده‌كات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جۆبایدن په‌یوه‌ندی به‌ شا عەبدوڵا پادشای ئوردنه‌وه‌ ده‌كات

سەرۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شا عەبدوڵا پادشای ئوردن ئەنجامدا و "پشتیوانی تەواوەتی" ئەمریکای بۆ دوپاتکردەوە.

له‌مباره‌یه‌وه‌ کۆشکی سپی راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌: ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 7-4-2021 دوای هەوڵەکانی ئەنجامدانی کودەتا لەلایەن زڕبراکەیەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شا عەبدوڵا پادشای ئوردن ئەنجامدا و پشتیوانی تەواوەتی ئەمریکای بۆ دوپاتکردوە.

بەپێی زانیارییەکان كه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆکی ئەمریکا مانەوەی شا عەبدوڵای وەک سەرکردەیەکی ئاشتیخواز لەناوچەکە بۆ ئەمریکا و ئوردنیش بەگرنگ لەقەڵەمداوە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو كه‌ شاعەبدوڵا و سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییە دو قۆڵییەکانی نێوان ئوردن و ئەمریکایان لەبوارەکانی ئابوری، سیاسی و ئاسایشی تاوتوێکردوە.

شایه‌نی باسه‌ سەرەتای ئەم مانگە، هێزەکانی ئاسایشی ئوردن ژمارەیەک بەرپرسی سەربازی و شازادە حەمزە بن حسین زڕبرای شا عەبدوڵایان دەستبەسەرکرد، دواتر لەراگەیەنراوێکی کۆشکی شاهانە ئاشکرایکرد بەهۆی پرسی ئەمنییەوە بوە وشازادە حەمزەش لەگفتوگۆیەکی خێزانی شاهانەدا پشتیوانی خۆی بۆ شا عەبدوڵا دوپاتکردوە.

هه‌واڵی گرنگ