داوای زیادكردنی مووچه‌ی چینێك ده‌كرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داوای زیادكردنی مووچه‌ی چینێك ده‌كرێت

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بەفەرمی داوای لە وەزارەتی دارایی کرد بەڕێژەى لە 50% ‎موچەی بنەڕەتی کارمەندەکانی زیاد بکات و ئاماژە بەوە دەکات "بەرخودان شەونخونی ئەوان لە خزمەتکردنی هاوڵاتیان لە دۆخی سەختی کۆرۆنا دەبێت لە بەرچاو بگیرێت".

له‌مباره‌یه‌وه‌ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە نوسراوێکیدا داوای لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە بەرێژەی لە 50% موچەی بنەڕەتی کارمەندانی زیاد بکات.

لە نوسراوەکەدا کەبەرواری رۆژی( چوارشەممە 7ی نیسانی 2021)ی پێوەیە و واژووی حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراقی لەسەرە، داویکردووە بەرخودان و شەونخونی کارمەندانی تەندروستی لەبەرچاو بگیرێت لەخزمەتکردنی هاوڵاتیانی عێراق لەدۆخی سەختی کۆرۆنا کەئێستا وڵات گیرۆدەی بووە".

هه‌واڵی گرنگ