ئیسڕائیل ڕێکكەوتن لەگەڵ ئێران ڕەتدەکاتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئیسڕائیل ڕێکكەوتن لەگەڵ ئێران ڕەتدەکاتەوە

سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو ڕایده‌گه‌یه‌نێت وڵاتەکەی پابەندی ڕێکەوتنی نێوان زلهێزەکانی جیهان و ئێران نابێت ئەگەر هاتوو ڕێکەوتنەکە ڕێگە بە کۆماری ئیسلامی بدات پەرە بە چەکی ناوەکی بدات.

بپێی هه‌والی ئاژانسی فرانسپرێس نەتانیاهو لە وتارەکەیدا لە مەراسیمی یادکردنەوەی هۆڵۆکۆستدا رایگه‌یاندووه‌:" ڕێکەوتنێک لەگەڵ ئێران کە ڕێگەی بدات بۆ دروستکردنی چەکی ناوەکی، چەکێک کە هەڕەشە دەبێت بۆ ئێمە، بە هیچ شێوەیەک پابەندی نابین."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌:" تەنها یەک شت هەیە پابەندی بین، ئەوەش ئەوەیە ڕێگە نەدەین بەوانەی هەوڵی لەناوبردنمان دەدەن بەردەوام بن لە پلانەکەیان."

لایەنەکانی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە، ئێران و فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ڕوسیا و چین و ئەڵمانیا ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، ئەمەریکاش ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو بەڵام ڕاستەوخۆ بەشداری لە دانوستانەکاندا نەکرد.

سەرۆکی پێسووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کشایەوە و سزا توندەکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە، تارانیش لەلای خۆیەوە هەنگاو بە هەنگاو بەرپرسیارێتیەکانی لەڕێکەوتنە ناوەکیەکەدا پشتگوێ خست.

له‌ ئێستاشدا جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ڕێکەوتنەکە، بەڵام بە مەرجی ئەوەی سەرەتا ئێران دووبارە پابەند بێتەوە بە سەرجەم بەرپرسیارێتیەکانیەوە، ئەوەش نیگەرانیی لەلای ئیسڕائیل دروستکردووە.

وابڕیارە ڕۆژی هەینی دانوستانەکان لە ڤیێنا دەستپێبکەنەوەو ئیسڕائیل پێی وایە ئێران بەندەکانی ڕێکەوتنەکەی پێشێل کردووە و کار لەسەر دروستکردنی چەکی ناوەکیی دەکات، ئێرانیش ئەوە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت ئامانجی دروستکردنی چەکی ناوەکیی نیە.

هه‌واڵی گرنگ