راوێژكارێكی سه‌رۆكی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌مباره‌یه‌وه دڵشاد شه‌هاب راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاندوه: ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه نێچیرڤان بارزانی و لایه‌نه سیاسیه‌كان له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه.
ناوبراو وتویه‌تیشی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌كرێت له باره‌ی یه‌كڕیزیی نێو ماڵی كورد و پێكه‌وه كاركردنی لایه‌نه‌كان بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە دیوانی سەرۆکایەتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆببێتەوە،ئاماژەی بەوەشدا، تەواوی لایەنە کوردستانییەکان لە کۆبوونەوەكه‌دا بەشداردەبن.
شايه‌نی باسه پێشتر بەبۆنەی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كوردی و به‌هارو نەورۆز، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆیی بانگهێشتی لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک کردبوو، کە تێیدا گفتوگۆ لەبارەی یەکڕیزی لایەنەکان بکرێت.