وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادەی ڕاگەیاند و له ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژی چوار شه‌ممه وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان راگەیێندراوێكی لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ بڵاوكردەوە و ئاشكرای كردووه: قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین و گشت یەكە كارگێڕییەكانیان لە كاتژمێر 08:00ی شەو تا 06:00ی بەیانی دەبێت.
شایه‌نی باسه بڕیارە نوێیەكانی وەزارەتی ناوخۆ ئه‌مرۆ 8-4-2021 لە كاتژمێر 08:00ی شەو تاوه‌كو كاتژمێر 08:00ی شەوی 12/4/2021 جێبەجێ دەكرێن.