كوردیو
نرخی نەوتی خاو دادەبەزێت و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 62 دۆلار و 88 سەنتە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-4-2021 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 62 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، ئەوەش بەراورد بە كاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێ چوارشەممە دابەزینی بەخۆوە بینیوە.
هاوكات نرخی بەرملێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 59 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
جێگەی باسە،لەگەڵ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا، نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و بە ناجێگری ماوەتەوە و هێشتا بە تەواوی سەقامگیر نەبووە.