لەسەر داوای خۆی، نامەیەیەكی د.عەلی سەڵابیی، وەردەگیڕدرێتە سەر زمانی كوردی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر داوای خۆی، نامەیەیەكی د.عەلی سەڵابیی، وەردەگیڕدرێتە سەر زمانی كوردی

بانگێشتی دكتۆر (علی الصلابی) بۆ پاپای ڤاتیكان بۆ ناسینی حەقیقەتی عیسا و ئیبراهیم (سەلامی خوایان لەسەر) لای مسوڵمانانی عێراق

د. علی محمد محمد الصلابی
لە22ڕەجەب 1442ك/ 6مارس 2021ز
تێبینیی: مامۆستایەكی بەڕێز و خۆشەویست ئەم نامەیەی د.عەلی سەڵابیی پێگەیاندنم تاوەكو لەسەر داوای خۆی بۆی وەرگێڕینە سەر زمانی كوردی، ئێمەش بەخۆشحاڵییەوە، وەك ڕێزێك بۆ هەوڵەكانی دكتۆری بەڕێز بەكارەكە هەستاین، گەرچی كەمێك درەنگ وەختیشە، بەڵام بایەخی بانگێشتەكە هەر دەمێنێت.
د.فاتیح سەنگاوی- 009647701511046
سەردانەكەی پاپا(خورخی ماریو بیر جولیو فرنسیس) بۆ دەوڵەتی عێراق، دەرفەتێكی مێژووییە بۆ نزیككردنەوەی ژیاری و كورتكردنەوەی مەوداكان و تێپەڕاندنی ناكۆكییەكانی نێوان ڕۆڵەكانی نەوەی مرۆڤایەتی، بەجیاوازی ڕەگەز و ڕێباز و ئاراستەكانیانەوە لەڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا.
لەم بۆنە مێژووییەدا، داوا لە پاپا دەكەین بۆ پەیڤین و گفتوگۆیەكی مرۆییانەی جیهانیی ئاست بەرز سەبارەت بەو پرسیارە وجوودییە گەورانەی كە مێشكی مرۆڤی سەرقاڵكردووە و دەكات بەدرێژایی سەردەمەكان، و دەبێتە گفتوگۆیەكی كراوە بۆ گوێگرتن لە بیروباوەڕ و بۆچوون و بنەما هزرییەكانی سەبارەت بەژیاننامەی سەروەرمان عیسا و مەریەمی ڕاستگۆی كچی عیمرانی دایكی سەلامی خوایان لەسەر ، هەروەك چۆن ئەمە دەرفەتێكە بۆ ئاشنابوون بە بەسەرهات و چیرۆكی ئیبراهیم سەلامی خوای لەسەر بێت لەگەڵ گەل و نەتەوەكەی و گفتوگۆكردنی لەگەڵیان سەبارەت بە یەكتاپەرستی خوای بەرز و باڵا و پەروەردگارێتی ئەو ، كە سەرەتاكەی لەسەر زەمینی عێراقەوە دەستی پێكرد.
سەرزەمینی (زەوی)عێراق بریتییە لە سەرزەمینی ئیبراهیم سەلامی خوای لەسەر، هەر بۆیە هیواخوازم بەتەواوی ئاشنای ئەو باسكردنەی قورئان ببێت سەبارەت بە ئیبراهیم، كاتێك گەنج بووە لە عێراق، ئاشنابێت بەو ڕووداوانەی لەنێوان ئەوو گەلە ئەستێرە و هەسارە پەرست و بتەپەرستەكانی قەومەكەیدا ڕوویدا، لەگەڵ ئەو تاقیكردنەوە گەورەیەی بەسەریدا هات و خوای گەورە پاراستی لە ئاگری دوژمنانی یەكتاپەرستیی، پاشان كۆچكردنی بۆ سەرزەمینی شام و ژیان و گوزەرانی لەوێ تا سەردەمی پیرێتی و بەساڵاچوویی.
قورئانی ئاماژەی دڵنیابەخش و یەكلاكەرەوەو ڕوونی داوە سەبارەت بە ژیاننامەی ئەو پەیامبەرە گەورەیە و بەرگریی كردنەكانی لە یەكتاپەرستی و بەتاك و تەنها پەرستشی خوای گەورە لەو ماوەیەی لە عێراقدا بووە و لەگەڵ ئەو ژیربێژی و لۆژیك و ویژدان و بەڵگانەی كە هەیبووە، خوای گەورە لەمبارەیەوە دەفەرموێت: : "ؤتِلْكَ حُجَّتُنَا يَ‌تَيْنَاهَا إِبْرَاهِيمَ عَلَيٰ قَوْمِهِ ۚ نَرْفَعُ دَرَجَاتٍ مَنْ نَشَا‌وُ ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ" اڵانعام: 83.
لەهەمان كاتدا باس لە سەردەمی پیریی ئیبراهیم سەلامی خوای لەسەر بێت دەكات لە وڵاتی شامدا، كەچۆن خوای گەورە پاش ئەو تەمەنە زۆرە هەر یەكە لە ئیسماعیل و ئیسحاقیی پێبەخشی. پاشان باسكردنی لە ژیاننامەی ئەو لە سەردەمی بوونی لە حیجازدا، كەچۆن ماڵی خوا(كەعبەی پیرۆزی)ی بنیاتنا، پاشان خوای گەورە باس لە پێگەیشتنی بانگەوازی ئیبراهیم و ڕەوتە مرۆڤایەتییەكەی دەكات. خوای گەورە دەفەرموێت: "ؤإِذِ ابْتَلَي إِبْرَاهِيمَ رَبُّهُ بِكَلِمَاتٍ فَأَتَمَّهُنَّ قَالَ إِنِّي جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامًا قَالَ ؤمِنْ ذُرِّيَّتِي قَالَ لَا يَنَالُ عَهْدِي الظَّالِمِينَ﴾) البقرە: 124).
سەبارەت بەم بابەتە كتێبێكی نوێم نووسیوە و ناوم ناوە بە:"ئیبراهیم سەلامی خوای لەسەر بێت باوكی پەیامبەرو نێرراوان : ژیاننامە و ڕەوتی كار""إبراهيم عليه السلام أبو الَانبيا‌و والمرسلين: السيرة والمسيرة" و داوات لێ دەكەم ئاشنای بیت و بیخوێنیتەوە، لە پێناو بنیاتنانی گفتوگۆ و پەیڤینێكی سوودبەخشی ڕاشكاو، ئەمەش دەرفەتێك بێت بۆ ئاشناكردنی مرۆڤایەتی بە ژیاننامەی گەورە پیاوانی خاوەن ورە و ڕابەرایەتیی لەڕوانگەی قورئانەوە كە وەڵامی پرسیارە بوونی و وجودییەكانی تێدایە و شیفایە بۆ هەموو نەخۆشی و كەلێن و كەموكورتییەكی ڕۆحیی هەموو مرۆڤێكی ئەم سەر زەوییە ئاوەدانە.
ئێمەی مسوڵمان شتێكمان پێیە پێشكەشی پاپا و نەوەی مرۆڤی بكەین سەبارەت بە حەقیقەت و ڕاستەقینە مێژوویی و بیروباوەڕییەكان كە ڕێژەكەی دەگاتە 100% لەڕووی وردی زانیارییەوە، كە سەرچاوەكەی كتێبێكە بەهیچ شێوەیەك نەپڕووپووچیی تێدایە و نەپەسەندیشێتی پڕووپووچیی لەخۆبگرێت كە ئەویش(قورئانی پیرۆزە)، و بە سەرچاوە و ژێدەری گەورەی مسوڵمانانی عێراق و جیهانییش دادەنرێت، و حەقیقەتی تەواوی تێدایە و تووشی زیاد و كەمی و تێكدان و گۆڕان نەبووە سەبارەت بەژیاننامەی پەیامبەرە خاوەن پایە و پێشەنگەكان. ئێمە بانگێشتت دەكەین بۆ گوێگرتن لەو زانیارییانەی لە بەردەستی ئێمەدایە و خوێندنەوەی ئەو ڕاستییانەی هەمانە سەبارەت بەحەقیقەتەكانی مەعریفە و زانست لەبارەی خێزانی سەروەرانمان عیسا و ئیبراهیمەوە سەلامی خوایان لەسەر بێت، لەگەڵ ئەو بانگەوازە پیرۆز و ژیاننامە بۆنخۆشەی كەهەیانبووە.
هەروەها داوا لەپاپای ڤاتیكان دەكەم توێژینەوەیەكی زانستیی قووڵ بكات بۆ ڕزگاركردنی مرۆڤایەتیی كە ئازارێكی زۆری چەشتووە؛ لەڕێگەی ئەو ڕێنماییەی ئاسمانەوە كە لەكتێبی سەنگینیی خواییدا هاتووە، و تیایدا خوای گەورە وێنا و دونیابینییەكی تەواو و ساز و گونجاوی بە عەقڵێكی ڕووناكبیرو لۆژیكێكی مرۆییانە خستووەتەڕوو سەبارەت بە ڕاستەقینەكانی بوون و پەیوەندی دار بە:
 خوای خاوەن پایەی و دروستكەری مەزن.
 بوونەوەرو ژیان.
 ڕیشەی مرۆڤایەتیی.
 بەهەشت و دۆزەخ.
 قەزا و قەدەر.
 دروستكراوە سەرسوڕهێنەرەكانی وەكو فریشتە و شەیتانەكان و پەری و چەندین حەقیقەت و ڕاستەقیەنەی تر.
 حەقیقەتی كاروانی پەیامبەر و نێردراوان هەر لە ئادەمەوە سەلامی خوای لەسەر بێت تا موحەممەد(د.خ) و سەبارەت بە هەموو پەیامبەر و نێردراوان و ڕەفتار و سیفەت و بانگەوازیان.

هیوادارم هەموو زانا و بیرمەندانی عێراقی مەزن سوود ببینن لەم سەردانە بۆ كردنەوەی دەرگای گفتوگۆیەكی زانستی و عەقڵانیی بەپێی مەرجەعییەتی قورئانەكەیان و بەڵگە بەهێز و یەكلاكەرەو و ژیربێژییەكانیان، بۆ گەیشتن بە بەختەوەریی مرۆڤایەتی و ئاشتیی نەك تەنها لەسەر زەمینی مێژوو، و ژیارەكان، بەڵكو لەهەموو جیهاندا. ئەمەش شتێكی نامۆ نییە بۆ عێراق:
 عێراقی شارستانییەت و ژیارەكان
 عێراقی مێژوو
 عێراقی ڕۆشنبیریی
 عێراقی مرۆڤایەتیی.
 سەرزەمینیی زانستەكان و ڕۆشنبیری و مەعریفەتەكان
 سەرزەمینی جۆراوجۆرێتی مرۆڤایەتی
 سەرزەمینی بیرمەندان
 سەرزەمینی ڕۆڵەكانی بەهاو ڕەوشتی مرۆڤانە.
سەرخستنی بەها مرۆییە نایەبەكان و بنەماڕیشەدار و چەسپیوەكانی وەكو ئازادی و یەكسانی و لێبووردەیی و مافەكانی مرۆڤ و دادپەروەریی مەبەست و خواستی دڵسۆزانی نەوەكانی مرۆڤایەتیی و مەبەستی ڕاستگۆیانە لەم دونیایەدا. ئێمە هەر هەوڵێكی مرۆییانە دەنرخێنیین كە هەوڵ دەدات بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و كۆڵەكە و پایەكانی هاوكاری و یەكترناسیی دەچەسپێنێت، تاوەكو سەقامگیری و خێر و چاكەخوازیی هەموو خەڵكی بەگشتیی بگرێتەوە.
دەتوانن كتێبی"عیسا سەلامی خوای لێبێت: ڕاستەقینەی تەواو""عیسی علیه السلام:الحقیقە الكاملە"ی دكتۆر(علی الصلابی) لەم لینكانەوە بەزمانەكانی عەرەبی و ئینگلیزی و ئیتاڵی و فەڕەنسی و توركیی داگرن:
?كتێبەكە بە زمانی عەرەبیی:
https://bit.ly/3fBPVFm
?كتێبەكە بە زمانی ئینگلیزیی:
https://bit.ly/2WFSu0z
?كتێبەكە بە زمانی ئیتاڵیی:
https://bit.ly/2zzOPK1
?كتێبەكە بە زمانی فەڕەنسیی:
https://bit.ly/3iB4Q4N
?كتێبەكە بە زمانی توركیی:
https://bit.ly/2Y5qaWC
لە كۆتاییدا سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانەكانن.

 

هه‌واڵی گرنگ