بیرەوەری مرۆڤ بەهۆی مۆبایلەوە لە مەترسیدایە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بیرەوەری مرۆڤ بەهۆی مۆبایلەوە لە مەترسیدایە

شارەزایانی بواری تەندروستی ڕایدەگەیەنێـ: بەكارهێنانی مۆبایلی زیرەك بەشێوەیەكی نەرێنی كار دەكاتە سەر بیرەوەری مرۆڤ و بەو هۆیەوە مرۆڤ ناتوانێ زانیاری بۆ ماوەیەكی درێژ لە یادگەی خۆی هەڵبگرێ.

بە وتەی پسپۆڕانی پزیشكی بەكارهێنانی مۆبایل كار دەكاتە سەر توانای یادەوەری و بەتێپەڕبوونی كات و راهاتن، یادگە ناتوانێ زانیاری و رووداوەكان كۆگە بكا بەهۆی بەكارهێنانی میمۆری مۆبایل و بەكارهێنانی سیستەمی گەڕان كە یارمەتی چوون لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی دیكە دەدا لەبری پشت بەستن بەیادەوەری، هەروەها دەستگەیشتن بە زانیاری لەڕێگەی مۆبایلەوە هەر كاتێك كە ویستمان، رۆڵی یادگەی مرۆڤ و تواناكانی سنووردار دەكا.

پسپۆڕان بەپێویستی دەزانن مرۆڤ چەند راهێنانێك بكا بۆ باشتركردنی یادگەی بۆ خۆبەدوورگرتن لە دیاردەی لەبیرچوونەوە، هەروەها بۆ بەهێزكردنی توانای یادگە لە یٔەزبەركردنی زانیارییەكان.

بەگوێرەی ئەنجامی تۆژینەوەكان، ئەو منداڵانەی زۆر مۆبایلە زیرەكەكان بەكاردەهێنن، كاردانەوەی هێواشتریان لە بەرامبەر هێماكانی رووناكی و دەنگ هەیە و، هەڵەی زیاتر دەكەن لە نووسیندا، هەروەها هێماكانی توانای كاركردنیان لاوازترە.

هه‌واڵی گرنگ