ئەمڕۆ پێنج شەممە بەشێك لە خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان لە شاری سلێمانی گردبونەوەو داوای هاوكاری لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكەن و ڕاشیدەگەیەنن: دەڕۆینە هەولێرو لەوێ خێمە هەڵدەدەین.
بێستون محمد پەیامنێری كوردیو لە سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەشێك لە خاوەن پێداویستیە تایبەتەكانی شاری سلێمانی گردبونەوەو داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكەن بڕی مووچەكانیان زیاد بكات و مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچەكانیان دابەش بكرێت.
یەكێك لە نوێنەرانی خۆپیشاندەران بە كوردیوی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لێرەوەو لەڕێگەی دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە داواكارییەكانمان دەگەیەنینە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و دواتر دەچینە هەولێرو لەوێ خێمە هەڵدەدەین.