بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش لە بازگەی بانوەقەل دوو كەسیان دەستگیركردوە كە دراوی ساختەیان پێ بوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە بازگەی بانوەقەل توانیویانە دوو گومان لێكراو دەستگیر بكەن بە ناوەكانی (ع،ع،ك) و (س،خ،ب) كە ماتۆڕسكیلێكیان پێ بوە و بڕی (2475000) دو ملیۆن و چوار سەدو حەفتاو پێنج هەزار دیناری عێراقی لە جۆری (5000) پێنج هەزاری ساختەیان پێ بوە.
ئەوەشی خستەڕوو: ئەو دو كەسە بەفەرمانی دادوەر ڕاگیراون بە مادەی 281 (دو سەد و هەشتا و یەك) لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوەو لێكۆڵینەوە لەم دۆسیەیە بەردەوامە.