ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێكی نوێ دەردەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێكی نوێ دەردەكات

كوردیو

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رێكاری نوێ بۆ رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی كۆرۆنا دەگرێتەبەر و لەمشەوەوە قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەندرێت.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،"لە ئەمشەوەوە قەدەغەی هاتوچۆی سنوردار لە كاتژمێر 8ـی شەو تاوەكو 6ـی سبەینێ جێبەجێدەكرێت و لەناو شار بازگە دادەنرێت، هەروەها تەواوی بازگەكانی سنوری پارێزگای هەولێریش راسپێردراون كە لە كاتژمێر 8ـی شەوەوە رێگە بە هاتوچۆ نەدرێت لە بازگەكانەوە".

ئاماژەی بەوەشدا،"هیوادارین ئه‌و هه‌نگاوه‌ ببێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی توشبوون به‌ كۆرۆنا و ڕێژه‌ی مردنیش به‌ په‌تاكه‌ كه‌م بێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا، هه‌ندێك ئاسانكاریی هاتوچۆ و گه‌ڕان بۆ هاووڵاتیان بكرێ".

هه‌واڵی گرنگ