كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ بەرپرسی یەكەمی حیزبەكان دەستیپێكرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ بەرپرسی یەكەمی حیزبەكان دەستیپێكرد

وەك بڕیاربوو، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ بەرپرسی یەكەمی حیزبەكان دەستیپێكرد.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسی یەكەمی حیزب و لایەنە سیاسییەكان لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد.

لە كۆبوونەوەكەدا فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵەی دادگەریی كوردستان، محەممەد حاجی مەحموود، سكرتێری حیزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان، ئایدن مەعروف لە پێكهاتەی توركمان و ئانۆ جەوھەر لە پێكهاتەی كریستیانەكان بەشدار دەبن.

هه‌واڵی گرنگ