وەزیری ناوخۆی هەرێم هۆشداری دەدات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری ناوخۆی هەرێم هۆشداری دەدات

وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات  و ڕایدەگەیەنێت: لە مانگی رەمەزاندا دەبێت رێكارەكان بگونجێنن لەگەڵ مانگەكەداو بەداخەوە هاوڵاتیان وەكو پێویست خۆیان ناپارێزن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:" بەداخەوە هاوڵاتیان وەكو پێویست خۆیان ناپارێزن بۆیە ناچارین رێكارەكان توند بكەینەوە، دوای ئەوەی كە ساڵی رابردوو لە قەدەغەی هاتوچۆوە دەستمان پێكرد و تا ئەندازەیەكی زۆر باش توانیمان بەسەر كۆرۆنادا سەربكەوین، بەڵام پابەندنەبونی هاوڵاتیان وایكرد كە بە هەزاران خەڵك توشبون و گیانیان لەدەستدا".

ووتیشی: شەپۆلی نوێی كۆرۆنا كە ئێستا لە جیهاندا بڵاوبوەتەوە وایكردوە قەدەغەی هاتوچۆ لە وڵاتانی پێشكەوتو رابگەیەنرێت كە سیستمی ئابوری و تەندروستیان زۆر پێشكەوتوە، وڵاتانی ئەوروپا ناچاربون بە مانگ قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنن، ئێمە كە باس لە پابەندبون بە رێنماییەكان دەكەین باسی بەستنی ماسك دەكەین، بەداخەوە كلتورێك پەیدابوە كە دەڵێن دەبێت لەگەڵ ئەم ڤایرۆسە رابێین ئێمە هەمیشە وتومانە دەبێت بە ماسكەوە لەگەڵ ڤایرۆسەكە بژین، بەبێ ماسك ژیانی خەڵك لە مەترسیدایە، هەمو رێكارەكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەوەیە كە خەڵك پارێزراوبێت، بەڵام هەرچی رێنمایی و ئامۆژگاری بڵاودەكەینەوە خەڵك وەكو پێویست پابەندنین پێوەی.

 

هه‌واڵی گرنگ