وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە: لە ڕێگەی ئەپلیكەیشنێكی تایبەتەوە كە خراوەتەڕوو ناوی خۆتان تۆمار بكەن لە سیستەمی تۆماركردنی پێشوەختە بۆ وەرگرتنی ڤاكسین.
ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندوە: ناوی خۆتان تۆمار بكەن لە سیستەمی تۆماركردنی پێشوەختە بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە رێگای ئەم لینكەوە.
ئەوەشی ئاماژە پێداوە: بۆ ئەوانەی مۆبایلەكانیان سیستەمی iOS ە دەتوانن ئەپلكەیشنەكە دابەزێنن و ناو و داتاكانیان تۆماربكەن وە بۆ سیستەمی android بە زووترین كات ئەویش بەردەست دەبێت.